لە فێرگەی مەشقی زێڕەڤانی بنەسڵاوە، رێوڕەسمی كۆتایی خولی راهێنانی كارمەندانی پزیشكی سەر بەنەخۆشخانەی پێشمەرگە بەڕێوەچوو، دواتر بە شێوەی كرداری چۆنیەتی فریاكەوتنی بریندارەكان لە كاتی جەنگ و رووبوڕووبونەوەكان نمایشكرا.
لەو بارەیەوە، د. دانا ئەحمەد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە سنوری پارێزگای هەولێر، بە سەنتەری میدیای راگەیاند: خولەكە بە بەشداری 107 كارمەندی پزیشكی لە 2/10/2019 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پزیشكی وەزارەتی پێشمەرگە و بە هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانان كرابووهو ماوەی چوار رۆژی خایاند، كە تایبەت بوو بە چۆنیەتی پێشكەشكردنی فریاكەوتنی خێرا و بوارەكانی پزیشكی سەربازی بە شێوەیەكی گشتی. وتیشی: زۆر پێویستە خولی لەو جۆرە بۆ كارمەندانی نەخۆشخانی پێشمەرگە بكرێتەوە، بە تایبەتی بۆ ئەو كارمەندانەی تازە لە نەخۆشخانەكە دەست بەكاربوون.
راشیگەیاند: لەماوەی بەڕێوەچوونی ئەو خولە چەندین وانەی تایبەت بە فریاكەوتنی خێرا و زانستەكانی بواری پزیشكی سەربازیی بەگشتی پێشكەشكران، بڕیاریشە لەلایەن هاوپەیماننەوە خولی لەو جۆرە بەشێوەییكی بەردەوام بكرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.