Erbil 38°C یەکشەممە 24 ئایار 20:13

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى رووسیا سه‌ردانى به‌غدا و هه‌ولێر ده‌کات

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌
Sergey Lavrov
کوردستان TV
100%


به‌پێى زانیارییه‌كان كه‌ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 7 ى 10 ى 2019 ، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى رووسیا سه‌ردانى به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات 


له‌سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى رووسیا بۆ به‌غدا و هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵای عێراق و هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ 


پێشتر ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاندبوو، وەزیری دەرەوەی رووسیا رۆژانی 7 و 8ـی ئەم مانگە سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لە بەغدا کۆدەبێتەوەو دواتریش  سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
 
میخایل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیاش لەبارەی سەردانەکە و کۆبوونەوەکانی لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوە کرد، لاڤرۆڤ مەبەستییەتی لەسەردانەکەیدا بۆ هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
     
هەرێمی کوردستان و رووسیا پەیوەندییەکی مێژوویان هەیە و مێژووی ئەم پەیوەندییە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یەکێتی سۆڤییەتی جاران و ئێستاش هەرێمی کوردستان و رووسیا پەیوەندی بازرگانی بەهێز لەنێویاندا هەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.