بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى دارستان و ژینگهى سلێمانى بڵاوی كردهوه كهبە بەراورد لەگەڵ ساڵى ڕابردوو ڕووداوەکانى ئاگرکەوتنەوە و کاریگەرە خراپەکانى ڕوو لەزیاد بوون کردوە ، بەو هۆکارە لە سنورى قەرەداغ (10) دۆنم پوش و پاوان سووتا .
راشیدهگهیهنن ، ئاگرێکى بەرفراوان لەگوندى (دارى زاین ) سەر بە قەرداغ کەوتەوە دەست بەجێ مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى (قەرەداغ ) گەیشتە شوێنى ڕووداوەکە توانرا بەهاوکارى ئاگرکوژێنەوەى قەرەداغ و هاووڵاتیانى سنورەکە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت زەرەرو زیانی ئاگرەکە مەزەندە دەکرێت بە سووتانی نزیکەی ( 10 ) دۆنم لە پوش و پاوانی ناوچەکە.
لهكۆتادا رایدهگهیهنن ، كههۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نادیارەو لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون لەو بارەیەوە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.