به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز، كه له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى هه‌سه‌ده‌وه ( هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات) رایگه‌یاند: سه‌ر له به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019، هێزه‌كانى ئه‌مریكا له ناوچه سنوورییه‌كانى نێوان رۆژئاواى كوردستان و توركیا كشاونه‌ته‌وه.
هاوكات له‌و باره‌یه‌وه لاپه‌ره‌ى هه‌واڵگرى نورس پریس رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دوو گروپى سوپاى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له دوو شوێن له ناوچه سنوورییه‌كانى نێوان سوریا له‌گه‌ڵ توركیا كشانه‌وه یه‌كیان له سه‌رى كانیا و دووهه‌میشیان ناوچه‌ى گردى سپى.
جێى ئاماژه‌پێدانه كۆشكى سپى له راگه‌یاندراوێكدا، ئاشكراى كرد "توركیا به‌مزووانه ده‌ست به ئۆپه‌ڕاسیۆنى ماوه درێژى خۆى ده‌كات له باكوورى سوریا، به‌ڵام ئه‌مریكا به‌شدارى و پاڵپشتى له‌و ئۆپه‌ڕاسیۆنه ناكات و له‌ناوچه‌كه ده‌كشێته‌وه".
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.