دوای په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و توركیا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا بۆ ناوچه‌ی ئارام له سوریا كۆشكی سپی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كۆشكی سپی جه‌ختی له‌و كرده‌وه كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به هیچ شێویه‌ك به‌شداری له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی سوپای توركیا بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات ناكه‌ن .
ئاشكراشی كرد، پاش نه‌مانی داعش ئه‌وان له ناوچه‌كه ده‌كشێنه‌وه و پةيوه‌ندیان به‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌وه نییه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه له‌سه‌ر زاری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر له سووریا‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌كیش نه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی توركیا نه هێزه‌كانی ناوچه‌كه به‌شداری له ئۆپةراسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ناكه‌ن.
زیاتر گوتی، دوای ئه‌وه‌ی كه پاشماوه‌كانی تیرۆریستانیش به ته‌واوی له سووریا له‌ناوبران و هیچ مه‌ترسییه‌ك نه‌مان، ئه‌وا ئامانجی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له سووریا كۆتایی دێت و هێزه‌كانمان ده‌گه‌ڕێنه‌وه نیشتمان.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.