دوای کوژرانی ژمارەیەک خۆپیشاندەر، عادل عهبدولمههدی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی كرد لە ناوچەی سەدری بەغدای پایتەخت بکشێتەوە .
دوای ئهوهی دوێنی یهك شهممه سوپای عێراق تەقەی لە خۆپیشاندەرانی ناوچەی سەدر کرد و بەهۆیەوە هەشت خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستدا و 25ی دیکەش بریندار بوون، ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی بە سوپا کردووە لە ناوچەی سەدر بکشێتەوە.
ههروهها بەپێی زانیارییەکان، عادل عەبدولمەهدی بڕیاری دروستکردنی لێژنەیەکی لە هەواڵگریی سەربازی، بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی کوشتنی خۆپیشاندەرانی شەوی رابردوو داوە، هاوكات له جێی سوپا له ناوچهی سهدر پۆلیسی فیدڕاڵی ئهو ناوچهیه دهپارێزن .
شیاوی ئاماژهیه لە سهرهتای ئهو مانگه خۆپیشاندانی هاووڵاتییان لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق دەستی پێ کرد کە داوای چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی و بێکارییان دەکرد.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.