به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2019، نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا باسى خۆپیشاندانه‌كانی شاره‌كانى باشوورى عێراقیان كردووه.
له لێدوانه‌كه‌ى نووسینگه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا پێشكه‌وتنى هه‌ڵسه‌نگاندنى ره‌وشى شاره‌كانى عێراق و خۆپیشانده‌رانى به وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاى راگه‌یاندووه، له لێدوانه‌كه‌دا هاتووه بارودۆخى ئاسایش و گه‌ڕانه‌وه‌ى ژیانى ئاسایى په‌ره‌ى سه‌ندووه له دواى هه‌ڵگرتنى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدى له‌وه‌ش كرده‌وه كه هێزه ئه‌منییه‌كان كۆنترۆڵ و سه‌قامگیریان گێراوه‌ته‌وه بۆ دۆخى ئاسایى".
لێدوانه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه حكومه‌تى عێراق ده‌سته‌یه‌ك له چاكسازى به خۆپیشانده‌ران داوه و به‌رده‌وام ده‌بن له پێشكه‌شكردن و ئاماده‌كارى زیاتر بۆ جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانیان.
جێی ئاماژه‌پێدانه له ماوه‌ى كه‌متر له یه‌ك هه‌فته‌دا 104 خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له 6 هه‌زار كه‌سیش برینداربوونه، وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراقیش له كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ده‌ستێكى پیس له پشت به ئامانجگرتنى خۆپیشانده‌رانه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.