ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری دەرەوەی رووسیا بە سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتە بەغدا، لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوویەوە. بڕیاریشە ئێوارەی ئەمڕۆ سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لەلایەن محەممەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لێکراو بڕیارە لاڤرۆڤ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببێتەوە و دواتر سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانیش کۆببێتەوە.
وەزیری دەرەوەی رووسیا گەیشتە بەغداو لهگهل بهرپرسانى عێراق کۆبووهوه
بڕیاره ئەمڕۆ لاڤرۆڤ سەردانی هەرێمی کوردستان بکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.