Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:21

ئەردۆغان: دەچینە باکووری سووریا و پلانەکەمان جێبەجێ دەکەین

کۆنگرێسمانێك: کوردەکان هەرگیز جارێکی دیکە متمانە بە ئەمریکا ناکەنەوە
کوردستان TV
100%

سەرۆکی تورکیا لە نوێترین لێدوانی دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ ترەمپ دەڵێت، ئەمریکا دەستی بە پاشەکەشە کردووە و ئێمەش بەپێی پلانەکەمان دەچینە باکووری سووریا.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کە شەوی رابردوو ئەنجامدرا رایگەیاند" بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەمێکە دراوە، بەڵام درەنگ جێبەجێ بوو، سەرۆک ترەمپیش شەوی رابردوو لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکدا ئەوەی دووپاتکردەوە کە پاشەکشە دەکات".

لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەشەوە ئەردۆغان گوتی" هەروەک پێشتر بەڵینمان دابوو دەچینە باکووری سووریا و پلانەکەمان جێبەجی دەکەین. سەرەتای مانگی داهاتووش دەچمە کۆشکی سپی بۆ دیدار لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا".

قسەکانی ئەردۆغان لەکاتێکدایە کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکیدا لەدوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، کە شەوی رابردوو یەکشەممە 6-10-2019 ئەنجامدرا، رایگەیاند، بەمزووانە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەستپێدەکات. هێزەکانی ئەمریکا بەشداریی لە ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا ناکەن و هاوکاری نابن، هاوکات بەربەستیش بۆ ئۆپەراسیۆنەکە دروست ناکەن.

ئەو راگەیێندراوەی کۆشکی سپی ناڕەزایەتی ناوخۆیی لەنێو ئەمریکا لێکەوتەوە و روبین گالیگۆ، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە توویتەکەیدا نووسیویەتی: "رێگەدان بە چوونی تورکیا بۆ باکووری سووریا یەکێکە لە هەنگاوە هەرە ناسەقامگیرییەکانی ئێمە کە بتوانین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بیکەین".

گوتیشی" کوردەکان هەرگیز جارێکی دیکە متمانە بە ئەمریکا ناکەنەوە. ئەوان بەدوای هاوپەیمانێکی دیکە، یانیش سەربەخۆیدا دەگەڕێن بۆ پارێزگاریکردن لە خۆیان.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.