Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 10:33

هیلاری کلینتۆن: ترەمپ خیانەتی له‌ کوردەکان کرد

کلینتۆن: کوردەکان سەرکەوتوو بوون لە جەنگی دژ بە داعش
کوردستان TV
100%

هیلاری کلینتۆن، وەزیری پێشوتری دەرەوەی ئەمەریکا لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" نوسیویەتی" دۆناڵد ترەمپ لایەنگری تورکیا و روسیای سەرکوتکاری کرد لەسەر حسابی کوردە بەوەفاکان و بڕیارەکەی ترەمپ خیانەتێکی بە ئازارە بۆ کوردەکان و ئەو سوێندەی کە خواردویەتی".

کلینتۆن دەڵێت" ئەگەر بمانەوێت پشتمان بپارێزن، پێویستە هەموو کات پشتی هاوپەیمانەکانمان بپارێزین، کوردەکان سەرکەوتوو و یەکلاکەرەوە بوون لە جەنگی دژ بە داعش، دەستبەرداربوونیان و بەجێهێشتیان لەبەردەم مەرگ هەڵەیەکی گەورەیە و دەبێت بپارێزرێن.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا داوای لە تورکیا کردوە کە خۆی بەدوور بگرێت لە هەر کردەوەیەک کە دژ بە بەرژەوەندییەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بێت، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ هەڕەشەکانی تورکیا سەبارەت بە دەستپێکردنی لەشکرکێشی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.