ن/ كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
هونه‌ری موزیك و گۆرانی هونه‌رێكه له زۆربه‌ی شوێن و كاتدا بوونی هه‌یه له ماڵ ، له كاتی كاركردن ، له ناو ئۆتۆمبیل ..مرۆڤ ده‌توانێت به ئاسانی گوێبستی موزیك یان گۆرانی بێت له نێو كوردیش گرنگی زۆر به‌م بواره دراوه‌و ده‌ردێت..چه‌ندین موزیك ژه‌ن و گۆرانی بێژ و تیپی موزیكی كوردی هه‌ن، كه‌خزمه‌تێكی زۆریان كردوه ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین تیپی موزیكی(خانزادی كچان)ه له هه‌ولێر كه‌له ته‌مه‌نێكی زۆر كورت خزمه‌تێكی زۆری هونه‌ری موزیك و گۆرانی كوردی كرد به جۆرێك یه‌كه‌م تیپ بووه له‌سه‌ر ئاستی عێراق كه هه‌موو ژنیاره‌كان و گۆرانی بێژه‌كانی ئه‌م تیپه ته‌نیا ئافره‌ت بن.
(تیپی موزیكی خانزادی كچان)، له ساڵی (1980) له‌سه‌رده‌ستی هونه‌رمه‌ند گه‌وره‌ی كورد مامۆستا (وریا ئه‌حه‌مه‌د) دامه‌زرا توانی له ماوه‌ی (3-4) ساڵ دوای راهێنان و مه‌شقێكی زۆر تیپێكی خه‌نجیلانه دروست بكات ، تیپێكی موزیك به‌ناوی (خانزاد) مه‌به‌ست لێی "خانزاد"ی میری سۆرانه‌كه یه‌كێكه له ئافرته ناسراوه‌كانی مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی "میر سلێمان به‌گ" له‌لایه‌ن دوژمنانی كورده‌وه ژه‌هرخوارد كرا له‌ساڵی 1597، له شاری به‌غدا كۆچی كرد، خانزاد جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی میرایه‌تیی میرنشینی سۆرانی گرته ده‌ست ، نامه‌وێ باسه‌كه بگۆرم به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا ناو نانی ئه‌و تیپه به‌م ناوه مانا و مه‌دللولی زۆر هه‌ڵده‌گرێت .
تیپه‌كه له چه‌ند ئامێر ژه‌نێك پێك هاتووبوون له‌سه‌ر ئامێره‌كانی (كیبۆرد،گیتاری سۆڵۆ، گیتاری باس، كۆردگیتار، فلووت، كلارینێت، ئۆكۆردیۆن، درامز، ته‌پڵ، بۆنگۆز، كه‌مان،..ھتد) له گه‌ڵ چه‌ندین موزیكژه‌ن وه‌كو (شعائع تارق له‌سه‌ر ئامێری ئۆرگ ، سۆزان فایق و رێزان حه‌مید له‌سه‌ر ئامێری كه‌مان ، ڤیان قاسم له‌سه‌ر ئامێری كلارنێت ، نادیه له‌سه‌رئامێری ئۆكۆردیۆن ، سۆزان حه‌مید له‌سه‌ر ئامێری ئیقاع ، ڤیان فائق وكچێك به ناوی سه‌راب ، له‌سه‌ر ئامێری گیتار ، كچێكی تر به ناوی وه‌رده ده‌ڤ ژن بوو له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئافره‌تی تر... یه‌كێك له گۆرانی بێژه دیاری ناو تیپ ئافره‌تێك بوو به ناوی (ڤیان فائق) كه له زۆربه‌ی چالاكی هونه‌ری ئه‌و كات بوونی هه‌بوو ، یه‌كێك بووه له‌و ئه‌ندامانه‌ی كه زۆر چالاك ، له نێو تیپ بوونی هه‌بووه ،زۆر هه‌وڵم دا بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه گفتۆگۆی له‌سه‌ر تیپ و گۆرانییه‌كانی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێسوود بوو،ته‌نیا ئه‌و زانیاری ئه‌وه‌م ده‌ست كه‌وت كه‌ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه له هه‌مان كاتدا دووركه‌توته‌وه له هونه‌ری گۆرانی وتن ، به‌ڵام ئه‌و له زۆربه‌ی چالاكی و فیستیڤاڵه‌كان به‌شدارییه‌كی كارای هه‌بووه.
(تیپی موزیكی خانزادی كچان) تاكه تیپ بوو كه هه‌موو ژانیاره‌كان و گۆرانی بێژه‌كانی ته‌نیا ئافره‌ت بوون كاتێ له به‌غدا فیستیڤاڵكی هونه‌ری گۆرانی له‌سه‌ر ئاستی عێراق ساز ده‌كرێت زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق به‌شدار ده‌بن تیپی موزیكی خانزاد بووه جێگای سه‌رسوڕمانی ئاماده‌بووان و سه‌رپه‌رشتیارانی فیستیڤاڵه‌كه ، هه‌ربۆیه ده‌ست خۆشییه‌كی زۆر ئاراسته‌ی سه‌رپه‌رشتیارو ئه‌ندامانی تیپه‌كه كرا.
له ساڵی 1982 تیپه‌كه به‌شداری (فیستڤاڵی دووه‌می هونه‌ری كوردی ـ هه‌ولێر) كرد كۆمه‌ڵێ گۆرانی له و فیستیڤاڵه پێشكه‌ش كرد ، له‌ساڵی 1983 ،كۆمه‌ڵێك گۆرانیشی بۆ ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركووكی ئه‌وسا تۆماركرد، به‌مه‌ش تیپه‌كه ده‌نگ دانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه ،زیاتر كوردستانیان به تیپه‌كه ئاشنا بوون دوای ئه‌وه تیپه‌كه له چالاكی ھونه‌ری به‌رده‌وام بوو له زۆر به‌ی فیستڤاڵی هونه‌ری گۆرانی و موزیك به‌شداری كارای هه‌بوو وه به‌شداری چه‌ندین به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی كرد یه‌كێك له‌و به‌رنامانه به‌رنامه‌ی هه‌رجاره‌ی له پارێزگایه‌ك (سه‌ره ئه‌ربیلییه) له ته‌له‌فزیۆنی عێراق بوو چه‌ندین گۆرانی له‌و به‌رنامه‌یه پێشكه‌ش كران وه‌كو (هه‌ی مینه عه‌مرم مینه ، هۆپ زندان و هۆپ زندان ، ده‌ك نه‌مینێم ئه‌له‌ززه ، ئایشۆكی ده‌لالی دبلا وابی هه‌روابی ،وه‌زتازه‌ممه وه‌زتازه‌ممه، خان ئه‌میری ، ) له‌گه‌ڵ گۆرانی په‌شیمانی له هۆنراوه‌ی شاعیره‌ی گه‌وره‌ی كوردی گۆران ئاوازی هونه‌رمه‌ند وریا ئه‌حمه‌د ووتنی كۆرس .
ئه‌وه‌ی راستی بێت من زۆر هه‌وڵمدا ئه‌ندامانی ئه‌و تیپه بدۆزمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گفتۆگۆیه‌كی هونه‌رییان له‌گه‌ڵ ساز بده‌م باس و خواسی تیپه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌م ، به‌داخه‌وه به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی زۆبه‌یان له هونه‌ره‌كه دووركه‌وتونه‌ته‌وه ،یان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ژیان ده‌گورزه‌ێنن ، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م به نه‌گونجا به‌ڵام له‌رێگه‌ی مامۆستای هونه‌رمه‌ند وریا ئه‌حمه‌د توانیم په‌یوه‌ندی به خاتوو (ناسكه عزه‌دین مه‌حیه‌دین) بكه‌م كه‌ئێستا مامۆستایه له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر تاكه ئه‌ندامی ئه‌و تیپه‌یه تائێستا به‌رده‌وامه ،كه جگه له بواری موزیك و سروود له‌بواری دیزاینش ده‌ستێكی باڵای هه‌یه . ناسكه‌خان پێراگه‌یاندم ، كه ئه‌و هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندانی تیپ له ساڵی 1980 په‌یوه‌ندی به تیپی (خانزاد) كردوه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: به‌سه‌رپه‌ریشتی هونه‌رمه‌ند وریا ئه‌حمه‌د ئه‌م تیپه دامه‌زرا ئه‌و راهێنان و مه‌شقی پێكردین كۆمه‌ڵێ ژه‌نیاری به توانا له‌ژێر ده‌ستی ئه‌م كه‌ڵه هونه‌رمه‌نده پێگه‌یشت منیش وه‌كو ژنیاری فلوت به‌شدار بووم خۆشم ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی موسڵ به‌شی موزیكم له كۆتییدا ووتی: شانازیش ده‌كه‌م كه ئه‌ندامێكی كارای تیپی (خانزاد) بووم، به‌شداری سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانم كردوه.
له‌و كاته‌ی له ساڵاكانی هه‌شتاییه‌كان شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران تا ده‌هات شه‌ڕه‌كه زۆر گه‌رم و خوێناوی تر ده‌بوو بۆیه هه‌موو شتێكی ده‌وڵه‌ت له‌خزمه‌ت ئه‌و شه‌ڕه بوو كاتیش داوا له‌و تیپه ده‌كرێت سروود و گۆرانی بۆ به‌عس و دكتاتۆره‌كه‌ی بڵێن مامۆستای هونه‌رمه‌ند وریا ئه‌حه‌مد واز له تیپه‌كه ده‌هێنێت له دوایی ئه‌و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك له‌و شوێنی ئه‌و دانرا وه‌كو هونه‌رمه‌ندی خوالێی خۆشبێت (شێرزاد عوزێری) به‌ڵام هیچ به‌رهه‌مێكی ئه‌وتۆیان نه‌بوو ، بۆیه تیپه‌كه‌ش دوای چالاكی وه‌ك پێویست نابێت .
ئه‌و فاكته‌ره‌ی وای له ئێمه‌مانان كردوه به‌و كورته باسه‌ئه‌م تیپه وه‌بیر ئێوه بهێنینه‌وه بۆ ئه‌و خزمه‌ته پڕشكۆییه‌ی تیپی موزیكی خانزادی كچان بووه به تایبه‌تی هه‌وڵ و كۆششی مامۆستای ئازیزی هونه‌رمه‌ند (وریا ئه‌حمه‌د) كه‌له‌و بار‌و دۆخه‌دا خزمه‌تێكی به‌رچاوی هونه‌ری گۆرانی موزیكی كوردی بكات لێره ده‌ست خۆشی لێده‌كه‌م له هه‌مان كاتدا سوپاسی ده‌كه‌م بۆ پێیدانی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م تیپه پڕ به‌خشنده لێره‌شه‌وه سوپاسی خوشكی به‌رێزم (ناسكه) خان بۆ هاوكاری و پێدانی زانیاری بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته.
كوردستان تیڤی/كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.