فلۆرێنس پاڕلی وەزیری بەرگری فەڕەنسا ڕایگهیاند فەڕەنسا لە نزیکەوە لەگەڵ ئەمەریکادا چاودێری باکووری سووریا و ئەگەری هێرشی تورکیا دەکات بۆ سەر ئەو ناوچانە، چونکە كشانهوهی هێزهكانی ئهمریكا لهو ناوچانه دهبێته هۆی بەهێزبوونی ڕێكخراوی داعش و دهبێت زۆر به وریاییهوه مامهڵه بكهین لهگهڵ بارودۆخهكه.
وەزیری بەرگری فەڕەنسا ڕاشیگهیاند ئهم جۆرە جوڵانە کە لەگەڵ ئامانجەکانی هاوپەیمانێتی دژ بە داعش ناگونجێن لەوانەیە ببێته هۆی بەهێزبوونی ڕێکخراوەکە لەجیاتی ئەوەی بێهێزی بکەن یاخود لەناوی ببەن.
شایهنی باسه لە ماوەی ڕابردوودا ئەمەریکا دەستی کرد بە کشانەوەی هێزەکانی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و ئەمەش ڕێگە بۆ تورکیا خۆشدەکات تاوەکو هێرش بکاتە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانیان لێدەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.