به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له هۆتێلێك له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
له‌وباره‌وه ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی به‌غدا، ملازمی یه‌ك یاسین خالید رایگه‌یاند كه به هۆكاری نه‌زاندراو ئاگر له هۆتێل "بلووم" له ناوچه‌ی كه‌راده ناوه‌ڕاستی به‌غدا كه‌وته‌وه و به هۆیه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
یاسین خالید ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكرد كه تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی، ٤٦ كه‌سی دیكه‌یان له هۆتێله‌كه رزگاركردووه كه به هۆی ئاگره‌كه‌وه گیریان خواردبوو.
ناوبراو باسی له‌وه‌یشكرد كه دوای كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه له لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانییه‌وه، لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد به ئامانجی گه‌یشتن به هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.