بەتۆمەتی ئەنجامدانی چەند تاوانێکی جۆراوجۆر، هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ٦ تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كردهوه كه پاش سکاڵای هاوڵاتییەک کە بڕی ٨ هەزار دۆلاری پێبوەو دواتر ٧ هەزارو ٦٠٠ دۆلاری لێ دزراوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەرزنجە لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانیان چوار تۆمەتبار دەستگیر بکەنو لەماڵی یەکێکیاندا دەستبگرن بەسەر چوار هەزارو ٩٠٠ دۆلاردا.
راشیدهگهیهنن ، لەئێستادا هەر چوار تۆمەتبارەکە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراونو لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەرزنجەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوەو بەتۆمەتی شێلانی هاوڵاتییەکو گیانلەدەستدانی، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق توانیان شۆفێری ئوتومبیلەکە دەستگیر بکەن.
لەئێستادا تۆمەتبار بەپێی ماددەی ٢٤ی هاتوچۆ ڕاگیراوەو لەلایەن بەشی پۆلیسی سەیدسادق پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە ڕێکخراوە.
راشیدهگهیهنن هاوکات لەسەر بنەمای سکاڵای سێ هاوڵاتیی، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لەڕێی فەیسبوکی ساختەوە تاوانی ناوزڕاندنی هاوڵاتیانی ئەنجامداوە.
لەئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٢ لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندییکردن ڕاگیراوەو لێکۆلینەوەکان بەردوامەو بنکەی پۆلیسی سەیدسادق پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ دۆسیەکە کردۆتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.