Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 12:04

گرژیی ئه‌مریکا-چین ته‌شه‌نه‌ی کرد بۆ نێو (NBA)

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هۆستن رۆكێتس كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ یانه‌كانی لیگی با‌له‌ی ئه‌مریكا (NBA) تویتێكی كرد كه‌ پشتیوانییه‌ بۆ خۆپیشاندانه‌كانی هۆنگ كۆنگ
کوردستان TV
100%


دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هۆستن رۆكێتس كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ یانه‌كانی لیگی با‌له‌ی ئه‌مریكا (NBA) تویتێكی كرد كه‌ پشتیوانییه‌ بۆ خۆپیشاندانه‌كانی هۆنگ كۆنگ، لیگی باله‌ی چین بڕیاریدا، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ هه‌ڵپه‌سێرێت و هه‌ندێک كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنیش رایانگه‌یاند كه‌ یارییه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ په‌خش ناكه‌ن و هەروەها هه‌ندێک كۆمپانیاش سپۆنسه‌ریان بۆ یانه‌كه‌ كشانده‌وه‌.

تویتی ''خه‌بات بۆ ئازادی، پشتیوانی بۆ هۆنگ كۆنگ''ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هۆستن رۆكێتس، داریل مۆری له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر له‌ چین كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌.

وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر تویته‌كه‌ی داریل مۆری، لیگی باله‌ی چین په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هۆستن رۆكێتس هه‌ڵپه‌سارد و هه‌ندێک كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنیش رایانگه‌یاند کە یارییه‌كانی هۆستن رۆكێتس په‌خش ناكه‌ن و هه‌ندێ كۆمپانیاش سپۆنسه‌ریه‌كانیان كشانده‌وه‌.

دوای كاردانه‌وه‌كان، NBA هه‌نگاوی بۆ دواوه‌نا و روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا نیگه‌رانی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌ر بڵاوكراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هۆستن رۆكێتس، داریل مۆری هاوكات مۆری-یش تویته‌كه‌ی سڕیه‌وه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌ راگه‌یاندنی ئه‌مریكادا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، سیناتۆری میسووری سه‌ر به‌ كۆماریخوازه‌كان، جۆش هاولی NBAی تۆمه‌تبار كرد كه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ملی بۆ چین كه‌چكردووه‌ و داوای لێكرد پێش وه‌رزه‌كه‌ی چین یارییه‌كانی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.