ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا سه‌باره‌ت به گۆڕینی لۆگۆی ته‌كسییه‌كانی ھه‌ر سێ پارێزگای ھه‌رێمی كوردستان زانیاری خسته‌ڕوو كه تیایدا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه له‌مه‌ودوا ره‌نگی له‌زگه‌ی تاكسییه‌كان به‌پێی شوێنی كاركردنیان ده‌گۆڕدرێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئومێد ساڵح له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا گوتی: ئه‌و پرۆژه‌یه وه‌كو سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو تاكسییه‌كانی ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان نێوان شاره‌كان له‌یه‌كتر جیا بكه‌ینه‌وه و دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه و دروستكردنی لیژنه و ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان، بڕیار له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه درا و پڕۆسه‌ی ته‌نده‌ری بۆ كرا، ئه‌و ره‌نگانه‌ی كه ده‌ستنیشانكراوه، تاكسییه‌كانی ناو شاری هه‌ولێر ره‌نگییان سوور و شاری سلێمانی ره‌نگی شین و شاری دهۆك ره‌ش ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی نێوان شاره‌كانیش ره‌نگی قاوه‌یی ده‌بێت.
ئومێد ساڵح گوتیشی: دوای ئه‌وه‌ی لۆگۆ له تاكسییه‌كان ده‌درێت، ھه‌ر ته‌كسییه‌ك و ده‌توانێت ته‌نھا له شاره‌كه‌ی خۆی كار بكات، ئه‌مه‌ش له پێناو رێكخستنی كاری تاكسی و كه‌مكردنه‌وه‌ی جهنجاڵییهوهیه، هاوكات هه‌موو شۆفێری تاكسییه‌ك ده‌بێت فۆرمێكی تایبه‌ت له ئاسایشی گه‌ڕه‌ك پڕبكاته‌وه و ده‌بێت پاكانه‌ی له لێكۆلینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوان بێنێت، چونكه ھه‌ركه‌سێك پێشینه‌ی تاوانی ھه‌بێت نابێت كاری شۆفێری تاكسی بكات".
به‌گوته‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا، پڕۆژه‌كه ده‌كه‌وێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه گوتی: "پازده رۆژ دوای واژووكردنی گرێبه‌سته‌كه، ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌چێته واری جێبه‌جێكردن، ماوه‌ی ١٨٠ رۆژی بۆ دانراوه. له پارێزگای ھه‌ولێر بۆ ھه‌ر تاكسییه‌ك بڕی ١٨ ھه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت، له پارێزگای دھۆك بڕێ ١٢ ھه‌زار ٥٠٠ دینار و له پارێزگای سلێمانی بڕی ١٨ ھه‌زار و ٧١٠ دینار بۆ ھه‌ر تاكسییه‌ك وه‌رده‌گیرێت، ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش به‌پێی ته‌نده‌ره‌كان دیاریكراوه".
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، سه‌باره‌ت به هۆكاری ئه‌م له‌زگه و ورده‌كاری زیاتر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئانۆ جه‌وهه‌ر عه‌بدۆكا گوتی: "هه‌ر تاكسییه‌ك، ده‌بێت سێ له‌زگه له‌ناوه‌وه‌ی تاكسییه‌كه بدات، ئه‌م له‌زگانه ناو و وێنه‌ی شوفێر و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌كانی، شوفێر، پۆلیس، ئاسایش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندتوتیژی ئافره‌تانی له‌سه‌ره و هه‌ر كه‌س له هه‌ر حاڵه‌تێكدا كه هه‌ست بكات پێشێلكاری به‌رامبه‌ری ده‌كرێت، ده‌توانێت وێنه‌یه‌كی له‌زگه‌كه بگرێت و سكاڵا بكات".
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، سه‌باره‌ت به خراپی هێڵی ئینته‌رنێت له به‌شێكی گه‌ڕه‌ك و شوێنه‌كان كه رۆژانه خه‌ڵكێكی زۆر گله‌یی هه‌یه، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئانۆ جه‌وهه‌ر عه‌بدۆكا گوتی: "ئێمه پێشتر هێڵێكی گهرهممان دانا، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین له چ ناوچه‌یه‌كی جوگرافی كێشه‌ی ئینته‌رنێت هه‌یه و ئێمه‌ش ئه‌م داتایانه كۆده‌كه‌ینه‌وه و ده‌درێته كۆمپانیاكان و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.