Erbil 38°C یەکشەممە 24 ئایار 15:19

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: رێکخستنه‌وه‌ی لیواکانی پیاده‌ ده‌ستیپێکرد

یه‌كه‌م قۆناغی رێكخستنه‌وه‌كه‌ له‌ لیوای 4ی پیاده‌ چووه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌
کوردستان TV
100%


 وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  به‌ پاڵپشتی و هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، خۆرێكخستنه‌وه‌ی لیواكانی پیاده‌ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ده‌ستپێكردووه‌، یه‌كه‌م قۆناغی رێكخستنه‌وه‌كه‌ له‌ لیوای 4ی پیاده‌ چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.


راشیده‌گه‌یه‌نن ، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چۆنێتی پرۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌كه‌، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان و ژماره‌یه‌ك له‌ راوێژكارو ئه‌فسه‌رانی پله‌ باڵای وه‌زاره‌ت، سه‌ردانی لیوای 4ی پیاده‌یان له‌ (بامه‌ڕنێ)ی سنووری پارێزگای دهۆك كرد به‌ مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ هه‌نگاوه‌كانی رێكخستنه‌وه‌كه‌.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.