Erbil 38°C یەکشەممە 24 ئایار 15:19

هاتووچۆ: شۆفێران له‌هه‌ر پله‌یه‌ک بن نابێت تابلۆی فەرمی ئۆتۆمبێلەکانیان لێبکەنەوە‌و بیگۆڕن بە کاتی یاخود تابلۆی ساختە

هاتووچۆ هۆشداری لە بوونی دیاردەی تابلۆی ساختە دەدات
کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی مەدەنی‌و شۆفێرانی فەرمانگە حكومییەكان‌و فەرمانبەران كە لە هەر پلە‌و پایەیەكدا بن دەكاتەوە، كە نابێت بەهیچ شێوەیەك تابلۆی فەرمی ئۆتۆمبێلەكانیان كە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیەوە پێیاندراوە لێبكەنەوە‌و بیگۆڕن بە تابلۆی كاتی, یاخود تابلۆی ساختە بەكار بهێنن بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان


راشیده‌گه‌یه‌نن ، بەپێچەوانەوە لەلایەن بەشی یاسای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیەوە دووچاری لێپرسینەوەی یاسایی دەبنەوە‌و ڕەوانەی دادگا دەكرێن.

 

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.