Erbil 38°C یەکشەممە 24 ئایار 14:30

گەنجێک لە پرۆژەیەکی ئاوی کشتوکاڵیدا خنکا

له‌دایك بووی ساڵی 2003 یه‌
کوردستان TV
100%


مقه‌دەمی مافپەروەرعه‌لی جەمال قدووری  به‌رێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ شه‌وی رابردوو لەگوندی شێخ لەنگەر سەربەناحییەی کوڵەجۆ گەنجێک بەناوی ( ئەیوب شاکر محمود) لەدایکبووی 2003 لەپرۆژەیەکی ئاوی کشتوکاڵدا خنکا 


راشیده‌گه‌یه‌نن ، دوای گەڕان تیمەکانی فریاکەوتن و غەواسی گەرمیان توانیان تەرمەکەی بدۆزنەوە لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کرا


 مقه‌دەمی مافپەروەرعه‌لی جەمال قدووری ده‌شڵێت پۆلیس لێکۆڵینەوە لەهۆکاروچۆنێتی خنکانی ئەوگەنجەدەکات و لەئێستاشدا بەبڕیاری دادوەربەپێی مادەی 408 گەنجێک کە هاوڕێی ناوبراوبوەو لەکاتی ڕوداوەکە لەگەڵی بوە بەندکراوە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.