ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆده‌بێته‌وه و چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ گفتوگۆ ده‌كات.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن کۆدەبێتەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتین لە گفتوگۆکردن دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و سووریا و پێشهاتەکان و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک لە دەرئەنجامی گۆڕانکاریی ناوچەکە رووبدات بەتایبەتی هاتنی ئاوارەکان.
هه‌روه‌ها چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وەک دانانی میکانیزمی پێویست بۆ زامنکردنی دەستەبەری کرێکاران و پێدانی پارەی بەشدارییەکانی کرێکاران، گفتوگۆ ده‌كرێن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.