مایك رۆجه‌رز، سه‌رۆكی پێشووی لێژنه‌ی هه‌واڵگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌دیدارێكیدا بۆ سی ئێن ئێن هۆشداری داوه له‌وه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌ی توركیا بۆ باكووری رۆژهه‌هه‌ڵاتی سوریا ببێته قه‌سابخانه‌یه‌ك بۆ كوردانی سوریا.
رۆجه‌ر سه‌باره‌ت به بڕیاری تره‌مب له‌هه‌مبه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له باكووری سوریا گوتی: توركه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن زۆرترین ژماره‌ی له‌كورد بكوژن ، ئه‌گه‌ر پێان بكرێت، چونكه ئه‌مه برینێكی دوور‌و درێژه بۆ توركه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتیشی: مه‌شقمان به كورده‌كان كردوو رۆڵمان دانێ، پێمان گوتن ئه‌م شتانه بكه‌ن بۆ له‌نابردنی داعش، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مریكا شانازی پێوه‌كردن له‌خێرایی جووڵه‌كانیان بۆ له‌ناوبردنی داعش، سوپاس بۆ كورده‌كان كه توانیان ئه‌مه بكه‌ن.
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.