له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه خۆپیشاندان ژماره‌یه‌ك پارێزگای خوارو ناوه‌ڕاستی عێراقی گرتۆته‌وه، سه‌ركردیه‌كی كورد رایده‌گه‌یه‌نێت: پێمان خۆش نییە گرفت بۆ حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی دروست ببێت، چونکە هەم خۆی دۆستی کوردە وە هەم ڕەنگە لەسەر کورد گرفتی بۆ دروستکرابێت.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود له‌چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه: عێراق ناتوانێت بەم شێوەیە درێژە بەمانەوەی خۆی بدات کە ڕۆژانە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوت بفرۆشێت، بەڵام خەڵکیش لەبەر نەبوونی نەخۆشخانە و خزمەتگوزاری لەسەر شەقام بێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌یدا محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت: ئەگەر د.عادل عەبدولمەهدی بەرگە نەگرێت و دەست لەکاربکێشێتەوە بەڕاستی دۆخەکان تێکدەچێت، له‌باره‌ی هه‌نگاوی داهاتوی كورد له حكومه‌تی عێراق محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود رایگه‌یاندووه: کورد جارێکی تر پێویستی بە ڕیفراندۆم نەماوە، کورد ڕیفراندۆمی کرد و بوو به تاپۆ، به‌ڵام بۆ ئەم قۆناغەی ئێستا پێویسته عیراق ببێتە سێ بەش و كورد داوای كۆنفیدراڵی بكات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.