ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی له عێراق رایگه‌یاند كه ده‌ست ده‌كات به راوه‌دوونانی گه‌نده‌ڵی له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا.
ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی ده‌ستی پێ ده‌كات پێشتر نووسینگه‌كانی پشكنه‌ره گشتییه‌كان له وه‌زاره‌ته‌كان و دامه‌زراوه‌كانی دیكه جێبه‌جێیان ده‌كرد.
دوێنێ سێشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاردابوو به هه‌ڵپه‌ساردنی نووسینگه‌كانی پشكنه‌ره گشتییه‌كان كه به‌گوته‌ی چاودێران زۆربه‌یان بوون به په‌رده‌پۆش له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی كه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا بڵاوبووه‌ته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی له عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیادا هاتووه "داواكاری گشتی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، دیوانی چاودێری دارایی و فه‌رمانگه یاساییه‌كان له وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه‌كانی ناپهیوهندار به وه‌زاره‌ته‌كان، ئه‌ركی راوه‌دوونانی گه‌نده‌ڵی له دامه‌زراوه‌كاندا جێبه‌جێ ده‌كات".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه سه‌ره‌تای جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه بریتی ده‌بێت له دیاریكردنی حاڵه‌ته‌كانی سهرپێچكردنی یاسا و رێنمایه‌كان ئه‌گه‌ر دۆزرانه‌وه و دواتر پێشكه‌ش به دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه تایبه‌ت به پرسه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌پێی به‌ڵگه‌كان و پابه‌ندبوون به یاسا، ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سڵ ناكاته‌وه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵكاران و تاوانباران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.