Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 10:19

ئەنەکەسە: هێرشی تورکیا نەهامەتی زیاتر له‌ رۆژئاوای کوردستان دروست دەکات

ئەنەکەسە: پەیەدە سیاسەتی قۆرخکردنی دەسەڵات پەیڕەو دەکات
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 9-10-2019، ئەمینداریەتیی گشتی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) راگەیێندراوێکی لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان و ئەگەری هێرشی تورکیا بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت "باشترین رێگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پێکهێنانی بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ بۆ ناوچەکەیە کە هەموو پێکهاتەکان لەخۆبگرێت و هەروەها دامەزراندنی هێزێكی سەربازی هاوبەشە بۆ بەرگریکردن و پاراستنی ناوچەکە".
 
ئەنەکەسە لەدرێژەی راگەیێندراوەکەدا، هۆشداریدا لە ئەنجامدانی گۆڕانکاری دیموگرافی لە ناوچەکە و رایگەیاند"گۆڕانکارییە دیموگرافییەکان ئەنجامی کارەستباری بۆ سەر هەموو ناوچەکەدا دەبێت".
 
ئەمینداریەتیی گشتی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بە سووریاشەوە دەکات، چارەسەرێكی سیاسی بۆ قەیرانی ئەو وڵاتە بدۆزنەوە لەنێوانیاندا پرسی گەلی کورد.
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا ئەنەکەس رەخنەی تووند ئاراستەی پەیەدە دەکات و ئاماژە بەوە دەدات "پەیەدە سیاسەتی قۆرخکردنی دەسەڵات پەیڕەو دەکات و رێگەش بە هیچ جۆرە نزیکبوونەوەیەک لەگەڵ لایەنەکانی دیکە نادات".

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.