لەسەر داواکاری پێنج وڵاتی ئەوروپا لەسەر هێرشی تورکیا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆدەبێتەوە و ئەو پرسە تاوتوێ دەکات.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر داواکاری دانیشتنی بەپەلەی فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، بەلجیکا و هۆڵەندا، سبەی کۆدەبێتەوە.
پێشتریش ئەمیلی دیمۆنتچالین بەرپرسیاری کاروباری فەرەنسا لە یەکێتی ئەوروپا یایگەیاندبوو، ئەوان بە هاوبەشی لەگەڵ بەریتانیا و ئەڵمانیا داوای دانیشتنی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەن سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئه‌ردۆغان ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی" بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونیش له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه بۆردومانكران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.