رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه له 10 ى ئۆكتۆبه‌ر وەکوو ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی سزای سێدارە ناسراوە ، بەو بۆنەیەوە ڕاپۆرتێکی ئاماری لە سەر لەسێدارەدانی ٥٣ هاووڵاتیی کورد لەئێران بڵاو دەکاتەوە.
راشیدهگهیهنن ، بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە رۆژى 10 ی ئۆکتۆبری 2018 تا 10 ى ئۆكتۆبه‌ری ١2019 لانیکەم حوکمی سێدارەی 53 هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.
لەلایەکی دیکەوە و بە پێی ڕاپۆرتێکی هێرانا، لەو ماوەیەدا لە ئاستی ئێران‌دا 242 کەس لەسێدارە دراون کە بە بەراوەردی ئاماری ئەو دوو ڕێکخراوەیە دەردەکەوێت کە 22٪ی کۆی ئەو کەسانەی لە ئێران لەسێدارە دراون هاووڵاتیی کورد بوون.
لهكۆتادا هه‌نگاو رایدهگهێنێت ، بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەو ساڵەدا5 ئافره‌ت، 2 منداڵ و پیاوێکی تەمەن 60 ساڵ لە کوردستان لەسێدارە دراون.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.