Erbil 38°C یەکشەممە 24 ئایار 11:47

ئاژانسی هاوار: لەسەرێکانی 5 چەکداری سەر بە دەوڵەتی تورک کوژراون و لاشه‌کانیان که‌وتۆته‌ ده‌ست شه‌ڕڤانان

ئاژانسی هاوار: له سەرێکانی 5 چەكداری سەر بە دەوڵەتی تورک کوژراون و لاشه‌كانیان كه‌وتۆته‌ ده‌ست شه‌ڕڤانان
کوردستان TV
100%


ئاژانسی هاوار بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لە ئەنجامی شەڕەکەی مەزرا مچێ لە ڕۆژهەڵاتی سەرێکانی پێنج چه‌كدارکوژراون کە لاشەکانیان کەوتووەتە دەستی شەڕڤانانی قەسەدە.

 ئاژانسه‌كه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ کەمێک پێش ئێستا سوپای تورک و چه‌كداره‌كانی لەژێر پشتیوانی بۆردوومانی خەستی فڕۆکە جەنگییەکان چووبوونە ناو مەزرا مچی لە ڕۆژهەڵاتی سەرێکانی و بە وەڵامدانەوەی شەڕڤانانی قەسەدە شەڕ دروستبوو.

ئاژانسی هاوار ده‌شڵێت،  لە ئەنجامی ئەو شەڕدا پێنج  چه‌كداری سەر بە دەوڵەتی تورک کوژراون و لاشەکانیان کەوتووەتە دەستی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی- قەسەدە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.