له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان نه له به‌رژه‌وه‌ندی خودی توركیا دایه نه له به‌رژه‌وه‌ندی سوریا و عێراق و نه وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان، بگره هێرشه‌كه ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی داعش دایه.
راشیگه‌یاند: سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی زۆربه‌ی وڵاتان ئه‌م بابه‌ته‌ی باس كردووه له‌وانه‌ش سێرگی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا كه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی نیوه‌ندگیری كردنی دا و په‌یوه‌ندی به مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ كرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌كه هێور بكه‌نه‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.