لیونێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسه‌لۆناو هه‌ڵبژارده‌ی ئهرژهنتن له میانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ ئاژانسی كه‌ته‌لۆنیا رایگه‌یاند، له‌سالی دووهه‌زارو سێزده كاتێك باوكی تۆمه‌تباركرا به خۆدزینه‌وه‌ی له دانی باج بیری له جێهێشتنی ئیسپانیا ده‌كرده‌وه
هه‌روه‌ها مێسی گوتی، له‌وكاته‌ی به‌خۆدزینه‌وه له‌باج تۆمه‌تبار كرابووم بیرم له‌رۆیشتن ده‌كرده‌وه نه‌وه‌كو له‌یانه‌ی بارسه‌لۆنا به‌ڵكو له‌ئیسپانیا، چونكه له‌وكاته‌دا زۆر به‌خراپی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردم
له وه‌لامی پرسیاری ئه‌وه‌ی نه‌یمار هه‌ڵه بوو له چوونی بۆ پاریس، مێسی گوتی، به‌بروای خۆم به‌ڵێ هه‌ڵه‌بوو، چونكه خۆشی له‌ماوه‌یه‌كی كورت دركی به‌وه‌كرد بریارێكی هه‌ڵه‌ی داوه، به‌ڵام باشتره خۆی قسه له‌مباره‌وه بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و زیاتر كێشه‌كانی خۆی ده‌زانێت
هه‌ر سه‌باره‌ت به نه‌یمار مێسی گوتی راشكاوانه بڵێم له‌و بڕوایه دام نه‌یمار له‌هه‌ر كاتێك بره‌خسێت په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی ریال مه‌درید ده‌كات، بۆیه هه‌ر كاتێك بریاری رۆیشتنی له پاریس دا ئه‌وه پێرێز و ریال مه‌درید ئه‌و یاریزانه ده‌گوازنه‌وه ریزی تیپه‌كه‌یان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.