ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆسۆڤۆ رێگریان كرد له‌شاندی یانه‌ی سریڤینا زڤیدای سربی بۆ چوونه ناو كۆسۆڤۆ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی یاریه‌كی جامی سربیا، به‌گه‌یشتنی ئۆتۆمۆبیلی شاندی یاریزانان و چه‌ند به‌رپرسێكی سیاسی سربی بۆ سنوری نێوان هه‌ردوو وڵات پۆلیسی خالی سنوری رێگریان كرد‌و نه‌یانهێشت یانه‌ی سریڤینا زڤیدا بچێته ناو وڵاته‌كه‌یان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و یاریه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی تریبكا له‌جامی سربیا
جێی ئاماژه‌یه كۆسۆڤۆ زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌لبانین و له‌وه‌ته‌ی سالی دووهه‌زارو هه‌شت سه‌ربه‌خۆی خۆیان له‌سربیا راگه‌یاندوه، لای خۆیانه‌وه ده‌سه‌لاتدارانی كۆسۆڤۆ ئه‌و یاریه به‌ته‌نگ پێهه‌ڵچنینی سیاسی ناوده‌به‌ن، بۆیه رێگریان كرد‌و یاریه‌كه ئه‌نجام نه‌درا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.