له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر تیروپشكی ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی تۆپی پێی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌فریقیا ڕاكێشرا
هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی میسر ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن و محه‌مه‌د شه‌وقی به‌شداریان له پڕۆسه‌ی ڕاكێشانی تیروپشكه‌كه كرد كه تیایدا، شازده یانه‌ی وڵاتانی ئه‌و كیشوه‌ره به‌سه‌ر چوار گڕوپ دابه‌شكران
له ئه‌نجامدا یانه‌ی ته‌ره‌جی تونسی پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی ڕابردوو خوله‌كه كه‌وته گڕوپی چواره‌م و شان به شانی یانه‌كانی ڕه‌جائی به‌یزاوی مه‌غریبی و شه‌بیبه‌ت قه‌بائیلی جه‌زائیری و ڤیتا كلۆبی كۆنگۆیی یاری ده‌كات
هاوكات یانه‌ی ئه‌هلی میسری خاوه‌نی ڕیكۆردی پێوانه‌یی نازناوه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌فریقیا به هه‌شت نازناو له گڕوپی دووه‌م ڕووبه‌ڕووی یانه‌كانی نه‌جمی ساحیلی تونسی و پلاتینیۆمی زیمبابوێی و هیلالی سودانی ده‌بێته‌وه، یاریه‌كانی قۆناغی گڕوپه‌كانی خوله‌كه له بیستونۆی مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات و له حه‌وتی ئاداری ساڵی داهاتوو كۆتایی دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.