Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:38

قه‌ته‌ر پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ له‌شکرکێشی سوپای‌ تورکیا ده‌ربڕی

توركیا ئۆپراسیۆنی كانی ئاشتی دژ بەناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد
کوردستان TV
#12
100%


قه‌ته‌ر وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی عه‌ره‌بی پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ له‌شكركێشی سوپای‌ توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان ده‌ربڕی.

به‌گوێره‌ی‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، وه‌زیری‌ به‌رگری قه‌ته‌ر پشتیوانی‌ وڵاته‌كه‌ی بۆ له‌شكركێشی سوپای‌ توركیا له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان ده‌ربڕیووه‌.

وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خلوسی ئاكار، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ خالد بن محه‌مه‌د عه‌تیه‌-ی وه‌زیری به‌رگریی قه‌ته‌ری له‌ هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ئاگادار كردۆته‌وه‌ و ئه‌ویش پشتیوانیی خۆی بۆ هێرشه‌كان ده‌ربڕیووه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئێوارەی چوارشەممە 9-10-2019 سوپای توركیا بە هاوكاری میلشیاچەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئۆپراسیۆنی " كانی ئاشتی" دژ بەناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد، پاش ئەوەی ئەمریكا هێزە سەربازییەكانی خۆی لەوناوچەیە كشاندەوە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.