Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:07

ئێران داوا لە تورکیا دەکات لەشکرکێشییەکەی رابگرێت

بۆ ناو خاكی سوریا
کوردستان TV
#12
100%


ئێران لەڕێی وەزارەتی دەرەوەی داوا لە توركیا دەكات لەشكركێشییەكەی لەباكوری خۆرهەڵاتی سوریا رۆژئاوا بووەستێنێت و لەخاكی ئەو وڵاتە بچێتەدەرەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-10-2019 لەبەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران، نیگەرانی خۆی خستووەتەڕوو لەبەرامبەر لەشكركێشییەكەی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی سوریا و لەهەمان كاتدا ئاماژەی بەوەكردووە: بەلەبەرچاوگرتنی بارودۆخی مرۆیی و ئەو مەترسیانەی رووبەڕووی هاووڵاتیانی سڤیل دەبێتەوە لەو ناوچانەی كردەی سەربازیان تێدا ئەنجامدەدرێت، جەختدەكەین لەسەر راگرتنی دەستبەجێی ئەو هێرشانەو چوونەدەرەوەی سوپای توركیا لەخاكی سوریا.

وەزارەتى دەرەوەى ئێران جەختى لەوە کردوەتەوە کە ئەو هێرشە سەربازیانەى تورکیا نابێتە هۆى لابردنى دوو دڵى تورکیا، بەڵکو دەبێتە هۆى دروستبوونى زیانى مادى و مرۆیی و ئەوان بە هەموو شێوەیەک دژى هێرشەکانى تورکیا دەوەستنەوە.

هەروەها تێیدا هاتووە: ئێمە هەست بە دوو دڵى دەکەین لەم هێرشانەى تورکیا لە سوریا، کە دەبێتە هۆى دروستبوونى کێشە بۆ هاووڵاتییانی مەدەنى.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.