Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:07

به‌هۆی تۆپبارانه‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر قامیشلۆ سێ منداڵ برینداربوون

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیش ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌ بۆردومان ده‌كات
کوردستان TV
#12
100%

 

لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی رۆژئاوای کوردستان لەلایەن تۆپخانەکانی سوپای تورکیا، سێ منداڵ بریندار بوون.

سوپای توركیا به‌ چری ناوه‌ندی شاری قامیشلۆ تۆپباران ده‌كات و ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌ش بۆردومان ده‌كات.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ شاری قامیشلۆ رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سوپای توركیا به‌ چڕی ناوه‌ندی شاری قامیشلۆ تۆپباران ده‌كات و هه‌روه‌ها فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیش ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌ بۆردومان ده‌كات.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی گوتیشی، تۆپبارانه‌كه‌ ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی گرتووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ته‌نیا له‌ ماڵێكدا له‌ گه‌ڕه‌كی زه‌یتوونییه‌ سێ منداڵ بریندار بوونه‌.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.