Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:24

تره‌مپ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان تورکیا و کورد 3 بژارده‌ دەخاتەڕوو

دوای كۆتاییهاتنی داعش هیچ سه‌ربازێكمان له‌ سوریا نه‌ماوه‌
تره‌مپ
کوردستان TV
100%

شه‌وی رابردوو سەرۆکی ئەمەریکا له زنجیره‌‌ تویتێكدا ئاشكرای كرد، له‌ دوای كۆتاییهاتنی داعش هیچ سه‌ربازێكیان له‌ سوریا نه‌ماوه‌ كه‌ بكه‌ونه‌ به‌ر هێرشی سوپای توركیا، هاوكات ده‌شڵێت 200 ساڵه‌ كورد و تورك له‌ ناوچه‌كه‌ له‌شه‌ڕدان.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا لە تویتێكدا نووسیویەتی: له‌ ئێستادا یەک لەم سێ بژاردانه‌مان لەبەردەمدایە: ناردنی هەزاران سەرباز و سەرکەوتنی لەشکری، لێدانی دارایی تورکیا زۆر بە توندی لەگەڵ سەپاندنی سزا، یان ناوبژیوانی لە نێوان تورکیا و کوردەکان. 

ئەم ڕاگەیاندنەی تره‌مپ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆڵه‌ ناڕەزاییەی كه‌ له‌ ناوخۆی ئەمەریکا و جیهان، له‌ بەرامبەر بڕیاری پشت تێكردنی ئه‌مه‌ریكا لە کوردەکانی سوریا كه‌ لە ئاست هێرشی لەشکری بەرفراوانی تورکیا دروستبووە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.