Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:28

هێرشی تورکیا له‌ سه‌رێکانی تێکشکێندرا و 9 سه‌ربازی تورک کوژران

به‌ مه‌به‌ستی گه‌مارۆدان و هێرش ده‌یانه‌وێت بچنه‌ نێو سه‌رێكانی
هێرشی توركیا له‌ سه‌رێكانی
کوردستان TV
100%

هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ هێرشی توركیایان له‌ سه‌رێكانی تێكشكاند. 

سوپای توركیا و میلیشیاكانی سه‌ربه‌ توركیا له‌ ده‌وروبه‌ری شاری سه‌رێكانی رۆژئاوای كوردستان نزیك بوونه‌ته‌وه‌. 

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاند، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سوپای توركیا و میلیشیاكانی سه‌ربه‌ توركیا به‌ مه‌به‌ستی گه‌مارۆدان و هێرش بۆسه‌ر شاری سه‌رێكانی رۆژئاوای كوردستان له‌ ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌ نزیك بوونه‌ته‌وه‌ و ده‌یانه‌وێت بچنه‌ نێو سه‌رێكانی. 

له‌ یه‌كه‌م نزیكبوونه‌وه‌ و هێرشی ئه‌مڕۆدا بۆ سه‌ر سه‌رێ كانی، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده‌، له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی سه‌رێ كانی ڕووبه‌ڕووی سه‌ربازانی توركیا بوونه‌وه‌ و به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه‌ و 9 سه‌ربازی تورك كوژران و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون. 

توركیا له‌باره‌ی كوژراو و برینداره‌كانی له‌ په‌لاماری سه‌ر شاری سه‌رێكانی هیچ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌ .

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.