Erbil 38°C یەکشەممە 24 ئایار 08:29

پرسه‌نامه‌یه‌ک له‌ سه‌رۆک بارزانییه‌وه‌

لە‌ خوای گه‌وره‌ دەپاڕێینەوە گیانی بە بەھەشتی بەرین شاد بکات
سه‌رۆك بارزانی
کوردستان TV
100%

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی عه‌دنان حوسێن، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی ناسراوى عێراقی، سەرۆك بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی خاوەن ھەڵوێست و ناسراوى عێراقی، (عه‌دنان حوسێن)مان پێگه‌یشت و زۆر خەمباری كردین.

كۆچكردوو دۆستێكی بەوەفای گەلەكەمان بوو و وەك كەسێكی ئازادیخواز و ڕاستگۆ‌، ھەمیشە به‌رگری له‌ مافە ڕەواكانی گه‌لی كورد و زوڵملێكراوان دەكرد.

لەم بۆنە خەمناكەدا سه‌ره‌خۆشی له‌ بنەماڵەی كۆچكردوو و تەواوی نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانان و ھاوڕێیانی كۆچكردوو دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.

‌لە‌ خوای گه‌وره‌ دەپاڕێینەوە گیانی عەدنان حوسێن بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئارامییش بە ھەموولایەك ببه‌خشێت .

انا للە وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی
٢٠١٩/١٠/١١

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.