Erbil 38°C یەکشەممە 24 ئایار 08:30

بانگه‌وازێک له‌ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی یه‌وە

دەزگای خێرخوازیی بارزانی داوای بەهاناوەچوونی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان دەکات
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا ده‌زگای خێرخوازی بارزانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌له‌ئێستادا بارودۆخی رۆژئاوای كوردستان له‌ ره‌وشێكی مرۆیی ناله‌بار و خراپدایه‌، هه‌زاران مرۆڤی بێگوناح له‌ ژن و منداڵ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانییان هه‌یه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ماڵ و حاڵیان‌ به‌جێهێشتووه‌ و ئاواره‌بوون.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌ كاتێكدا هیوادارین هه‌رچی زووه‌ كۆتایی به‌شه‌ڕ و ماڵوێرانی بێت، هاوكات رایده‌گه‌ێنین ئاماده‌یی ته‌واومان هه‌یه‌‌ بۆ به‌ هاناوه‌‌ چوونی خه‌ڵكی سڤیلی رۆژئاوای كوردستان و داوا له‌ له‌سه‌رجه‌م كوردستانییان، رێكخراو و ده‌زگا مرۆییه‌ جیهانیه‌كان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن له‌ رابردوودا له‌ رێگه‌ی (ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی)یه‌وه‌ هاوكاریتان پێشكه‌شی‌ خه‌ڵكی ئاواره‌ و په‌نابه‌ر كردووه‌‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ پاڵپشتمان بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هانای خه‌ڵكی سڤیلی رۆژئاوای كوردستانه‌وه‌ بچین و مه‌ینه‌تیه‌كانییان كه‌مبكه‌ینه‌وه‌.


له‌كۆتادا ده‌زگای خێرخوازی بارزان  داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات كه‌ رێخۆشكه‌ربن و ئاسانكاری ته‌واو بۆ تیمه‌كانی ده‌زگا بكه‌ن بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان.

1


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.