Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:16

راوێژکارانی ئه‌مه‌ریکی گه‌ڕانه‌وه‌ بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانیان له‌ ناوچه‌کانی سه‌ر سنووری رۆژئاوای کوردستان و تورکیا

تا ئێستا زانیاری ورد له‌باره‌ی هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ و ئامانجی ئه‌و هێزه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ نادیاره‌
کوردستان TV
100%


به‌شێك له‌ راوێژكارانی ئه‌مه‌ریكی گه‌ڕانه‌وه‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ ناوچه‌كانی سه‌ر سنووری رۆژئاوای كوردستان و توركیا.

 له‌ دوای ده‌ستپێكردنی هێرشی سوپای توركیا بۆ رۆژئاوای كوردستان، بۆ یه‌كه‌م جار به‌شێك له‌ راوێژكارانی ئه‌مه‌ریكی له‌ نزیك گرێ سپی له‌ رۆژئاوای كوردستان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ و ده‌ستیان به‌ ئه‌نجامدانی ده‌ورییه‌ی سه‌ربازی كردووه‌. تا ئێستا زانیاری ورد له‌باره‌ی هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ و ئامانجی ئه‌و هێزه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ نادیاره‌. 

له‌ دوای په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا له‌ شه‌شی ئه‌و مانگه‌ كوشكی سپی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، هێزه‌كانمان له‌ سه‌ر سنووری باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كشێنینه‌وه‌ و  بەمزووانە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەستپێدەکات.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.