Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:14

UN: به‌هۆی هێرشه‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای کوردستان زیاتر له‌ 100 هه‌زار که‌س ئاواره‌ بوونه‌

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری ده‌دات
کوردستان TV
100%

به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای توركیا و گروپه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریای سه‌ر به‌ توركیا زیاتر له‌ سه‌د هه‌زار كه‌س ئاواره‌ بوونه‌.

 نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی هێرشی سوپای توركیا و گروپه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریای سه‌ر به‌ توركیا زیاتر له‌ سه‌د هه‌زار كه‌س ئاواره‌ بوونه‌. 

رۆژی رابردووش روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كرد له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا دوای ده‌ستپێكردنی هێرشی توركیا زیاتر له‌ حه‌فتا هه‌زار كه‌س ئاواره‌ بوونه‌. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری باكوور و رۆژئاوای سووریاش ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردبوو له‌ ماوه‌ی سێ رۆژی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان زیاتر له‌ حه‌فتا هه‌زار كه‌س ئاواره‌ بوونه‌.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.