میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه عێراق لە ترسی هاتنی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ ناو خاکەکەی هێزێکی گەورە دەنێرێتە سه‌ر سنووری سووریا.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، بەرپرسانی رۆژئاوای کوردستان بە حکوومەتی عێراقییان راگەیاندووە بەهۆی سەرقاڵبوونی هێزەکانیان بە پێش‌گرتن بە هێرشی سوپای تورکیا چەکدارانی داعش لە گرتووخانەکانی رۆژئاوای کوردستان هەڵدێن، هه‌ر بۆیه داوا ده‌كه‌ن ئاسایشی سنوور توندوتۆڵ‌تر بكه‌ن.
بەپێی زانیاری میدیا عێراقییه‌كان هێزەکانی سووریای دیموکرات کە ئێستا بەرپەرچی هێرشی سوپای تورکیا دەدەنەوە پێشتر نزیکەی دوانزه هەزار چەکداری داعشیان دەستگیر کردبوو. هه‌ر به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده به به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سوپای توركیا له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، چه‌كدارانی داعش ئه‌م هه‌له‌یان قۆستۆته‌وه و ده‌ستیان به چالاكی كردۆته‌وه هه‌ر وه‌ك ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ی كه له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا له حه‌سه‌كه و قامیشلو ئه‌نجامیاندا، جگه له‌وه‌ی كه له زیندانه‌كان هه‌ڵاتوون. رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو به سەرپەرشتیی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هێرشی زەمینی و ئاسمانیی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستی پێ کرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.