مه‌روان قامشلۆیی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه: میلیشیاكانی توركیا چوونه‌ته نێو یه‌كێك له گهڕهكانی سه‌رێ كانێی.
هه‌روه‌ها گوتی: دوای ئه‌وه‌ی سوپای توركیا به چڕی بۆردۆمانی ناوچه‌كه‌ی كردووه، كشانه‌وه‌یه‌كی ته‌كتیكی له‌ناوچه‌كه‌دا روویداوه.
گوتیشی: له ئێستادا هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌ستيان به‌هێرش كردۆته‌وه‌و پێكدانێكی سه‌خت له ئارادایه.
له‌كاتژمێره‌كانی رابردوودا سوپای توركیا راگه‌یاندبوو كه توانیویانه سه‌رێ كانێی كۆنتڕۆل بكه‌ن.
شایانی باسه ماوه‌ی چوار رۆژه سوپای توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له ژێر ناونیشانی كانی ئاشتی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكردووه‌و له‌ئاكامیشدا زیاتر له14 هاووڵاتی سیڤیل شه‌هیدبوون و 46 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، هاوكات نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه كه زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه ئاواره‌بوون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.