Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:11

تا ئێستا پێنج زیندانی داعش هەڵهاتوون

به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر سوریا
کوردستان TV
#12
100%


دوای ئەوەی سوپای تورکیا بۆردوومانی بەندیخانەی چرکینی کرد کە زیندانییە داعشەکانی تێدایە و پێنج چەکداری داعش هەڵاتوون.

کاتێک زیندانەکە بۆردوومان دەکرێت چەکدارە دیلەکان داوای هاوکاری دەکەن و دێنە حەوشەی بەندیخانە.

ڤیدیۆکە لە لایەن هەژمارێکی تویتەری نیزک لە پەیەدەوە بڵاوکراەوەتەوە و دیمەنێکی ناو گرتوخانەی (جرکین) لە شاری قامیشلۆ پیشان دەدات، دەبینرێت کە زیندانیانی داعش بە زەبری هێز هەوڵی شکاندی دەرگاکان دەدەن .

لە ئاکامی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی باکوری سوریا، تا ئێستا پێنج زیندانی داعش هەڵهاتوون و پێشبینی دەکرێت ئەم ژمارە روو لە زیادبوون بکات.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.