Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:04

ساڵح موسلم: تورکیا چەکی فسفۆڕی قەدەغەکراوی بەکارهێناوه‌

به‌هۆی له‌شكركێشی بۆ سه‌ر سوریا
کوردستان TV
#12
100%


بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی تەڤدەم ئاشكرای دەكات،  توركیا لە سەرێ‌ كانی بۆمپی فسفۆڕی قەدەغەكراو بەكاردەهێنێت.

ساڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤگەری جڤاکی دیموکراتی (تەڤدەم)، رایگەیاند: سوپای توركیا چەكی فسفۆڕی قەدەغەكراوی لە لەشكركێشیەكەی سەر رۆژئاڤا بەكارهێناوە.

موسلم  داواكاریشه‌ ئەو وێنانە بڵاوبكەنەوە تاوەكو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كوشتارگه‌ییه‌ی سوپای توركیا بەچاوی خۆی ببینێت.

هێرشی توركیا و گروپە سوریەكانی هاوپەیمانی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان ـ سوریا لەسەر ئاستی جیهان و بەتایبەتی لە ناو وڵاتانی ئەوروپی و عه‌ره‌بی كاردانەوە و ناڕەزایەتی توندی بەدوای خۆیدا هێناوە.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.