Erbil 38°C یەکشەممە 24 ئایار 04:29

زانایانى ئاینى: له‌روانگه‌ى ئیسلامه‌وه‌ دەستدرێژی بۆ سەر خاک و ناموس و ئاشتی و ئارامی خەڵک قه‌ده‌غه‌یه‌

یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامی كوردستان راگه‌یاندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌هێرشى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان
کوردستان TV
100%


بەیاننامەی یەکێتی زانایان سەبارەت بە هێڕشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان
 له‌راگه‌یاندراوێكدا یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامی كوردستان راگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌هێرشى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان 

زانایانى ئاینى ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نن ، هەڵمەتی هێڕشکاریی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان نیگەرانییەکی زۆری لای ئێمە وەك زانایانی ئایینی و هاوڵاتیانی کوردستان بە گشتی دروستکردووە

راشیده‌گه‌یه‌نن ،  لێرەوە وەکو ئەرکێکی ئایینی و مرۆیی و نەتەوەیی بە توندی ئیدانەی هەر پەلامارێك دەکەین کە دەستدرێژی بێت بۆ سەر خاك و ناموس و ئاشتی و ئارامی خەڵك، بەتایبەتی بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل و ئاوارەو دەرکردنیان.

 یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامی كوردستان ده‌شڵێِت ،  ئەمانە هەمووی لە روانگەی ئیسلامەوە قەدەغەن و پێویستە مسوڵمانان بە هەموو شێوەیەك لێیان دوورکەونەوە، کاری مسوڵمان قوڵکردنەوەی ئارامی و ئاشتی و خۆشەویستییە، نەك هێڕش و پەلاماردان و گۆڕینی دیمۆگرافیا. 

هه‌روه‌ها یه‌كێتیه‌كه‌ ده‌شڵێت ، بێگومان تاکە رێگا گفتوگۆو دیالۆگ و تێکگەیشتنە، مێژووی ناوچەکەش شاهێدە کە ئەم جۆرە پەلامارانە چارەسەری کێشەکان ناکات، بەپێچەوانەوە، دووبەرەکی و رقی زیاتر دەخاتە ناو ئایین و نەتەوە جیاوازەکان و چارەسەرییەکان دوورتر دەخاتەوە. هەر لێرەشەوە داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش، نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا، کۆمکاری عەرەبی، کۆنگرەی وڵاتانی ئیسلامی، یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان، سەرجەم رێکخراوو لایەنە ئاشتیخوازەکانی دونیا دەکەین دەنگی خۆیان بەرزبکەنەوەو پاڵەپەستۆ دروست بکەن بۆ راگرتنی ئەو شەڕو ئاژاوەیە. بە ئومێدی چەسپاندنی ئاشتی و کۆتایی هێنان بە شەڕو کوشتار.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.