به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد به‌تۆمه‌تی ساخته‌كردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگه‌یشت له‌باره‌ی كه‌سێكه‌وه كه هه‌ڵده‌ستێت به‌ساخته‌كردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل، بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردوو دوای چاودێریكردنێكی ورد توانرا تۆمه‌تبار (ڕ ، ح ، ن ) به‌ڕه‌گه‌ز كورد ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی جۆری مارسیدسدا كه هیچ سه‌ره‌تایه‌كی نییه‌و تۆمه‌تبار ویستویه‌تی له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا تابلۆكه‌ی ساخته بكات.
ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 453 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ها له‌به‌رده‌م ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی بهتاوانهكهیهدا ناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.