Erbil 38°C یەکشەممە 24 ئایار 04:29

ئاگاداریه‌ک له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی کوردستان

له‌ ماوه‌ی 7 رۆژ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی سنووری پارێزگاکان بكه‌ن
کوردستان TV
100%


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ راگه‌یاندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و وێنه‌یه‌كی بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى ناردووه‌  رایده‌گه‌ێنێت ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ نیازی ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومره‌و گواستنه‌وه‌ی عومره‌كارانیان هه‌یه‌ بۆ وه‌رزی 2019 -2020 ، كه‌وا كۆمپانیای سه‌ره‌كین و گرێبه‌ستی راسته‌وخۆیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعوودیە ، له‌ ماوه‌ی 7 رۆژ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی سنووری پارێزگاکانی خۆیان بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستنی وه‌رگرتنی مه‌رجه‌كان و واژۆكردنی گرێبه‌ست.

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت ، سه‌باره‌ت به‌و كۆمپانیایانه‌ش كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ شێوه‌یه‌كی لاوه‌كی (فه‌رعی) كاری گواستنه‌وه‌ی عومره‌كاران بكه‌ن لە هه‌مان وه‌رزدا، ئه‌وا ده‌توانن له‌ هه‌ر كاتێك کارەکە ئەنجام بدەن و بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی پارێزگاكانیان بكه‌ن.

 

1


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.