Erbil 38°C یەکشەممە 24 ئایار 04:29

پارتى: رادیۆی دهۆک دەنگی پێشمەرگە و خەڵک و ھاوڵاتیان بووە ساڵیادی رادیۆ پیرۆز بێت

27 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنى رادیۆی دهۆك تێده‌په‌ڕێت
کوردستان TV
100%

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەبۆنەی (27)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی دهۆك
 
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و سەرجەم کادیر و كارمەندانی رادیۆی دهۆك.. 
   
بەبۆنەی(27)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی(رادیۆی دهۆك) پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و گوێگرانی رادیۆ ئازیزەکەتان دەكەین، هیوای بەردەوامی و ھەمیشە پێشكەوتنتان لە كار و بەرنامەكاندا بۆ دەخوازین . 
 
دامەزراندنی رادیۆی دهۆك وەك كەناڵێكی ناوخۆیی کوردستانی بەر لە (27) ساڵ لەو دەڤەرە ئازیزەدا، دەسكەوتێكی دیكەی گرنگی پارتیمان بوو بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری راگەیاندن و رۆشنبیریی و كوولتوری كوردیی.
رادیۆی دهۆك شانبەشانی كەناڵەكانی دیكە لە رێی بەرنامە و پرۆگرامەكانیەوە رۆڵی شیاوی خۆی بینیوە بۆ پێشخستنی زمان و ئەدەبیاتی رەسەنی كوردایەتی و، دەنگی پێشمەرگە و خەڵک و ھاوڵاتیان بووە، بۆیە مایەی شانازی و دەستخۆشییە.

لەم یادەدا وێڕای پیرۆزبایی گەرممان، جارێكی دیكە پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ رادیۆی دهۆك دووپات دەكەینەوە و ھیوادارین ساڵی داهاتوو زیاتر پێشبكەون  و سەركەوتنی زیاتر لە كارەكانتان بەدەست بێنن...

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
 پارتی دیموكراتی كوردستان
14/10/2019

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.