Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 04:33

750 خێزانی داعش لە کەمپی عەین عیسا هه‌لاتن

مەترسیی هەڵاتنی 3500 چەکداری داعش له‌ سووریا هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر له‌ رۆژئاواى كوردستان بڵاوی کردەوە، بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا 750 خێزانی داعش لە کەمپی عەین عیسا لە نزیک گرێ سپی و سەرێ کانی ڕایان کردووە، بۆیه‌ دۆخەکە مەترسیدارە و خه‌ریكه‌ لە کۆنترۆڵ دەربچێت.

هه‌ر بەهۆی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، مەترسیی هەڵاتنی سێ هەزار و 500 چەکداری سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە گرتووخانەکانی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) هەیە.

ئەو چەکدارانه‌ى داعش كه‌ عێراقین، لەلایەن هێزەکانی هەسەدەوە لە سووریا دەستگیر کراون و بەشێکیان لە کەمپی هۆل و بەشێکیشیان لە گرتووخانەکان، دەستبەسەر کراون. 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.