Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 04:25

سوپای ڕژێمى سووریا کۆبانێ و مەنبەج ده‌پارێزن

هەسەدە له‌گه‌ل ڕژێمى سووریا و رووسیا رێككه‌وت
کوردستان TV
100%


سه‌رچاوه‌كانى هه‌وال رایانگەیاند، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رێككەوت لەگەڵ رژێمى سووریا و رووسیا، تاكو  سوپای سوریا بچێتە ناوچەكانی مەنبەج و كۆبانێ.

بە گوێرەی كه‌نالى "سی ئێن ئێن"ى ئه‌مریكى، هەسەدە و رووسیا ڕێككەوتوون لەسەر رادەستكردنی شاری كۆبانێ بە هێزەكانی ڕژێمی ئەسەد، ئەمەش بۆ پاراستنی لە لەشكركێشی سوپای توركیا و ڕوونه‌دانی كۆمەڵكوژیی زیاتر دەرهەق بە هاووڵاتیانی مەدەنی ناوچه‌كه‌.

تۆڕی هەواڵیی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریكی بلاوى كرده‌وه‌، هێزەكانی سوریای دیموكرات پاش ئەوەی دڵنیابوون لەوەی ئەمریكا بێهەڵوێستە بەرامبەر داگیركاریەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاوا، لە ئێستادا ئەو هێزە لەگەڵ سووریا بە نێوەندگیری رووسیا رێككەوتنێكی ئەنجامداوە، تا رێگەبدات سوپای سووریا بچێتە چەند ناوچەیەكی باكوری فورات.

دوێنێ شەممە مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەگەڵ ویڵیام رۆباك، نێردەی ئەمریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش سەبارەت بە داگیركاریەكانی توركیا بۆ سەر باكوری فورات كۆبوەتەوە و لەمیانی كۆبوەنەوەكەدا رۆباك بە كۆبانێی راگەیاندوە "واشنتۆن بەردەوامە لە پەیوەندیكردن بە ئەنقەرەوە تا هێرشەكانی رابگرێت".

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.